صدایی دیگر = ده نگێکی جیاواز

خانه | پست الکترونیک | آرشیو

صدایی دیگر = ده نگێکی جیاواز

تماس بانویسنده ازطریق ایمیل:tarikeredemokrat@yahoo.com


ئه و چیرۆ که ی بووه هۆ ی ده رکرانی "ئاسو خه بات" له ناو "حدک"

 دوای ئەوەی کە گروپی هەڵوێست ، هەڵوێستی خۆی گرت و کەوتە بەر هێرشی رێبەرانی حیزبی دیموکرات دواتر برایم خاس و ئێستاش نۆبە گەیشتوتە ئاسۆ خەبات کە لە سەر نووسینی پەخشاێک دەردەکرێ.
ئاسۆ پەخشاێکی نووسیوە کە وادیارە رێبەری ئەم جەمعە، پێیان وایە ، مەبەستی ئەسلی ئەوانن و لە پەخشانەکەدا چەند وشەی تێدان کە دڵی ئەم بەرپرسانەی رەنجاندوە. وەک :
چوونکە هەر ئەو کاتی کەقەڵاتە لەملەکان پێشیان بە من و چەند کەسی ترگرتبوو، بە پەنای ئێمەدا، دزو چەقوکێش و ژنبازوقوڕمساغ و تەنانەت خائینیشیان ...

رێگا دەدان بۆ ناو شاری"عیشق" و خۆشه‌ویستی! سەرم سوڕمابوو ئاخۆ دەبێ ئێمە نامۆ بین یان باوەڕەکان! دەبێ ئێمە گۆڕابین یان پێوەرەکان! سەدان دەبێ و نابێی تر لە مێشکم دا دەستەو یەخەی یەکتری ببون!

...... ناوەکانیان نازانم بەڵام هەرگیز کارەکانیانم لە بیر ناچنه‌وه‌! یەکەمیان زەلامێکی لمبۆز دەرپەڕیوی ملئەستوری مێشک بەتاڵ بوو کە ناوبانگی لە موعجیزەکەی حەزرەتی حوزێرەوە پێ بڕابوو! یەکیان وەستای خاڵ کوتان و ژنبازی و، "هۆزان" گووتەنی: قەلی نێو جۆگە بوو! یەکیان سەرقاڵی فرۆشتنەوەی ئێسک و پلوسکی مێژوو بوو!

دەقی پەخشانەکەی کە ئاسۆ کە لە چەند ماڵپەڕێک و فەیسبووکدا بڵاو بۆتەوە.

جوتیارانی ئازادی

چەند ساڵ لەوە پێش لە زۆر شوێنان لاوێکی تازە پێگەیشتووم دەبینی، لاوێک کە سەرتاپای ژیانی پڕ بوو لە ورەو هیواو باوەڕو ئاواتی مەزن. هەر جارەی کە ئەو لاوەم دەبینی لێی فێری باوەڕێکی تازە دەبووم. کە گوێت لە قسەکانی دەبوو هەستت دەکرد بینت بە دەریایەک لە بیرو باوەڕەوە ناوەو قەتیش ئەو باوەڕە کۆتایی نایەت! وته‌کانی ئه‌و پڕ بوون له‌ ئاوات و ئامانجی بەرز! ئەو دەیگووت: هەتاوی ئێمە هەورەکان پێشیان گرتوەو دڕکەکان دەرەتانی پشکوتنی غونچەکانمان نادەن! دەیگووت: ئەگەر رێگای بارینمان لێنەگرن و کانیەکانن کوێر نەکەن و شاڕەگی جۆگەو شەتاوەکان هەڵنەبڕن، ئەوە ئێمەش زووتر لە ئێستا دەبین بە دەریاو تێکەڵ بە ئەقیانوسەکانی جیهان دەبینەوە! دەیگووت هەتا ئاوی وەڵاتی ئێمەش تێکەڵ بەوان نەبێتەوە مەحاڵە ئەقیانوسەکان تینوێتیان بشکێت!

ئەو باسی لە ئازادی چریکەو سەربەستی فڕین دەکرد و دەیگووت: مرۆڤی کۆیلە خەون بە ئازادیەوە دەبینێت، بەڵام خەونە مەزنەکان لە هەناوی ئازادیەوە دێنە دەرێ! بۆیە پێویستیمان بە ئازادیە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانمان! دەیگووت: دایک و باوک و، خوشک و براو کەس وکار، ئازیزترین و بە نەرخترین دیاریەکانی ژیانن، بەڵام ئەوە ئازادی و خەونی ئازاد بوونە کە خۆشەویستی ئەوانیشت لێدەستێنێت و وات لێدەکات کە بە جێیان بهێڵیت!.

ئەم وشانە هاواری ناخی تازە لاوێک بوون کە ناوی حەمە شوان بوو.
حەمە شوان زۆرجار باسی شاری خەونەکانی خۆی بۆ دەکردین! ئەو دەیگووت: شارێک هەیە کە لەوێ جوتیارەکان ورە دەچێنن و باوەڕ دەدروونەوە! دەیگووت ئەوان جەستەی خۆیان بۆ کانیە بچکۆڵەکان دەکەن بە جۆگە، تا رێگای بە دەریا بوونیان پێ نیشان بدەن! دەیگووت خەڵکی ئەوێ سەرپەنجەکانیان وەریون هێندەیان دڕک بژار کردوون تا خەونی پشکوتنی غونچە وەدی بێنن! دیگووت ئەوانە لە شاری عیشقن و "جوتیارانی ئازادین". حەمە شوان چەند ساڵ لەوە پێش ماڵ و ژیانی خۆی بە جێهێشت و رووی لەو شارە کرد کە ناوی لێنابوو شاری "عیشق"!.
لەو رۆژانەدا دوای چەند ساڵ حەمە شوانم دیتەوە، هەر زوو لە باوەشم کردو حاڵ و ژیان و گوزەرانیم پرسی:
ها کاکی من، لەوەتەی چوویتە شاری خەون و خۆشەویستی ئێمەت هەر لە بیر نه‌ماوه‌؟ ئەرێ بەڕاست جوتیارانی ئازادی چۆنن؟ ئێستاش تۆوی ورە دەچێنن و باوەڕ دەدروونەوە؟
ئەی کوێر بم بۆیان، توو خوا لەشی زامارو سەرپەنجە وەرەیوەکانیان چۆنن!؟
من هەر خەریکی پرسیارکردن بووم و وتەکانی حەمە شوانم بیر خۆی دەهێنانەوە، کەچی ئەو بێدەنگتر لەکۆترێکی ترساو هەڵکورمابوو و هیچی نەدەگووت! ئیتر زۆر بڵێیی من ئەویشی هێنایە قسەو دەستی پێکرد: هەناسەیەکی ساردی هەڵکێشاو گوتی:
لێمگەڕێ و برینانم مەکولێنەوە! وایە راست دەکەی هەموو ئەوانە قسەی من بوون، بەڵام بە داخەوە تا من چووم جوتیارە راستەقینەکان یا نەمابوون یان پیر ببوون! پەنجەکان ببونە خەنجەرو لاشە زامارەکان ئەمجارە لەمپەری پێشڤەچوونی کانیە بچوکەکان بوون! ئێستاش لەو شارەدا زۆرن ئەوانەی کە تۆوی باوەڕو هیوا دەچێنن بەڵام کەسانێک هەن پێش خۆرو بارانیان لێدەگرن و جۆگەکانیان لێ پڕدەکەنەوە و باغچەی هیوایان لێ پێشێل دەکەن! من کە چووم بووم بە کوڕی شارێک، زۆرم پێ خۆش بوو کە دەمدیت شارێک بۆتە بە ماڵم و من پڕ بە شارێک دایک و باب و خوشک و برام هەن! مرۆڤی ئاشق چاوەکانی لە راست خۆشەویستەکەیدا کوێرن! منیش باوەڕو عیشق و خۆشەویستی وایانلێکردبووم کە وەک زۆر کەسی دیکە ببمە پلیکانەیەک بۆ سەرکەوتنی ئەوانەی کە شیاوی شوانیش نەبوون! بەڵام من هەر دەروێشانە زیکرم دەکردو چاوم تەنیا جوانیەکانی شاری دەبینی! هەتا قەدەر تووشی سەفەرێکی کردم، ماوەیەکی کورت لە شارە ئازیزەکەم دوور کەوتمەوە، کەچی کاتێک کە گەڕامەوە لە دەروازەی شار پێشیان پێگرتم و رێگایان نەدام بچمەوە ناو ئەو شارەی کە بۆ من شاری خەون و خۆشەویستی و بۆ ئەوان شاری تیجارەت و بازەرگانی بوو! هەرگیز نەمدەزانی کە سەفەر ئاوا زوو خەڵک لە بیر دەباتەوە! ئیتر زانیم ناسنامەو هاوڵاتی بوون و هاوبیری لەو شارەدا بوونە بە درۆی چیڕۆکە مێژوویەکان! چوونکە هەر ئەو کاتی کە قەڵاتە لەملەکان پێشیان بە من و چەند کەسی ترگرتبوو، بە پەنای ئێمەدا، دزو چەقوکێش و ژنبازو قوڕمساغ و تەنانەت خائینیشیان رێگا دەدان بۆ ناو شاری"عیشق" و خۆشه‌ویستی! سەرم سوڕمابوو ئاخۆ دەبێ ئێمە نامۆ بین یان باوەڕەکان! دەبێ ئێمە گۆڕابین یان پێوەرەکان! سەدان دەبێ و نابێی تر لە مێشکم دا دەستەو یەخەی یەکتری ببون! ئیتر دوایی زانیم کە ئەوان تەنیا زمانی هاوکاران و هاوبیرانی خۆیان دەزانن و لە هیچیتر حاڵی نابن و تێناگەن!! ئەوانەی دەیانویست ئەو شارە غەیری خۆیانی تێدا نەمێنێ چەند بەرپرسێکی شار بوون نەک هەمویان! ناوەکانیان نازانم بەڵام هەرگیز کارەکانیانم لە بیر ناچنه‌وه‌! یەکەمیان زەلامێکی لمبۆز دەرپەڕیوی مل ئەستوری مێشک بەتاڵ بوو کە ناوبانگی لە موعجیزەکەی حەزرەتی حوزێرەوە پێ بڕابوو! یەکیان وەستای خاڵ کوتان و ژنبازی و، "هۆزان" گووتەنی: قەلی نێو جۆگە بوو! یەکیان سەرقاڵی فرۆشتنەوەی ئێسک و پلوسکی مێژوو بوو! یەکیان دەردی منداڵەکانی سەردەمی شێخ رەزای ڕەحمەتی گرتبوو و جاروبار هەڵامەتی دەگرت و دەپشمی! ئەوەیتریان بۆ پێکەنینی کۆشکی شاهانە ناچار بوو باس لە سمت و سینگی خێزانی بکات و بۆیان وەسف بکات کە چۆنیان پێڕادەگات و رایاندەموسێت! دیارە خوڵا هەڵناگرێ مێ بازەکانی شاریش پرسیان پێدەکرد و ئەویش درێغی نەدەکرد لە رێنوێنی کردنیان! یەکیتریان فەرماندەیەکی بەرەکانی شەڕ بوو کە دوای ئازاد بوونی وەڵات ببوو بە سەرکردەی دزەکانی شار! چەند دانەی تریش بوون وەک ئەوان و بگرە خراپتریش! ئەوان تەنانەت بە درۆ سوێندیان بە شتە پیرۆزەکانی وەکوو: خوا و خاک و خوێنی شەهیدانیش دەخوارد! بۆ ئەوان هیچ شتێک لە دەسەڵات پیرۆزتر نەبوو، تەنانەت بۆ گەیشتن بە کورسی هەموو شتێکیان لە لا هەرزان بوو! هەموو شتێک!!
حەمە شوان کەمێک راوەستاو گووتی: من خەمی خۆم نیە ئەو بێ باوەڕانە باوەڕو هیواو خەونەکانیان لێ کوشتم! ئەوان غرورو شەخسیەتیان تێکشکاندم بۆیە ئێستا وەکوو شوشەیەکی شکاوم لێهاتوە هەرکەس دەستم لێدات و پێم لێنێت دەیبڕم و برینداری دەکەم!
ئەوان راستە هەموویان پیاوی شارێک بوون، بەڵام بە داخەوە هەر پیاوەی پیاوی پیاوانی شارێکی تریش بوو! لای ئەو تاقمە ناڕەسەنە، شتەکان پێچەوانە بوون! گەورەترین تاوان داواکردنی حەق بوو! لای ئەوان راستی گووتن درۆیەکی هێندە گەورە بوو کە تووشی روو رەش بوونیشی دەکردی! بەڵام راستیە راستەقینەکان لای ئەوان درۆ شاخدارەکان بوون! ئەگەر ویستبایەت لای ئەوان راستگۆو سادق بی دەبوو بەردەوام درۆ بکەی! درۆ بۆ هەموو راستیەکان!
هەموو ئەو وەسفە جوانانەی لەو شارە کردبوومن راستن، تەنیا ئەو تاقمە کەوچک بە دەستەن کە ناوبانگی شاریان خراپ کردوەو دەیانهەوێ شار لە خۆیانی جوانتر تێدا نەبێت!
حەمە شوان بوخچەکەی لە بن هەنگڵی ناو گووتی: ئیتر ناگەڕێمەوە بۆ ئەو شارە! ئا ئا رۆیشتنم باشترە! دەڕۆم با لەوە زیاتر ورد نەبم! با غرورم لەوە زیاتر نەشکێت و بریندار نەکرێت! هەرکەسێک کە زوڵمت لێبکات زاڵمە! جا هاوشاریت بێ یا بێگانە، زاڵم زاڵمە جا با برای بابیشت بێت! تا ئەوانە لەو شارە دابن هیچ کات جوانی و پاکی پارێزراو نین! ئەوان قاتڵی باوەڕەکانی خەڵکی شارن! ئەوان زۆر شتی پیرۆزیان لە دەست چووە، بە باوەڕی من ویژدان بەشێکە لە جەستەی مرۆڤ، ئەوانەی ویژدانیان دەفرۆشن، لەشفرۆشانی کۆمەڵگان! ویژدانفرۆشان هیچ جیاوازیان نیە لە گەڵ فاتمێ ماڵێ برایمە سووری و ئایشە رەش و خەجە بێ دەرپێیان، لەشفرۆش لەشفرۆشەو تەواو............
دەی کاکە گیان با لەوە زیاتر سەرت نەهێشێنم! نەمرم بەسەرهاتەکانی تری ئەو شارەشت بۆ دەگێڕمەوە! ئێستا ئەمن دەڕۆم بەشکم تۆش بە حەمە شوانەکانی تر بڵێی: تا ئەو شارە ئەوانەی حاکم بن رووی تێمەکەن و پێی دامەچوون! دەنا باوەڕەکانتان وەک هی حەمە شوانەکەی پێشوو دەکوژرێن! پێیان بڵێ منیش کە چووم باوەڕو غرورو شەخسیەتم پێ بوون! ئەوەندەیان شەق شەقێن بە غرورو شەخسیەتم کرد تا باوەڕە ئازیزه‌که‌شم گیانی لە دەستداو مرد، هەر خۆشم بە دەستەکانی خۆم ناشتم! هەر چەند ئێستاش کە ئەو شارە بە جێدێڵم دانی پێدادەنێم کە ئازیزترین و خۆشەویست ترین کەسەکانی ژیانم هەر لەوێن و من تا ئەبەد ئەوانم خۆشدەوێن و لە بیریان ناکەم! ئەوان تێکەڵ بە ژیان و هەناسەو خوێنی منن! دیارە کە دەشڵێم لە دەستدانی باوەڕ، باوەڕ بەئه‌وان، نەک بە ژیان! نەک بە ئەوین، نەک بە نیشتیمان!..



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:



+ نوشته شده در 1 / 6 / 1391برچسب:, ساعت توسط دابراو |

منوی اصلی

دسته بندی خبر ها

درباره ی ما


ده نگێکی جیاواز له ناو حیزبی دێموکرات صدایی متفاوت از درون حزب دمکرات

آرشیو

نویسندگان

پیوند های وبلاگ

لینک های روزانه

امکانات

آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 1
بازدید دیروز : 6
بازدید هفته : 1
بازدید ماه : 333
بازدید کل : 219624
تعداد مطالب : 226
تعداد نظرات : 156
تعداد آنلاین : 1


خدمات وبلاگ نویسان
قالب وبلاگ - یاس تم

کلیه ی حقوق مادی و معنوی وبلاگ tarikere محفوظ می باشد.
قالب وبلاگ - بازی آنلاین - طراحی سایت

بازی آنلاین

بازی آنلاین

عکس

طراحی سایت

ابزار وبلاگ

قالب وبلاگ

موسیقی بی کلام

دانلود اندروید

گرافیک - ابزار طراحی

برترین مطالب